دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه
09:47 - 06/06/2020
زه‌مه‌ن
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 1089 كه‌س و 18 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دواین ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوه‌كو ئێستا توشی كۆرۆنا بون و تۆماركراون گه‌یشتۆته 1089 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 448 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 632 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانن و 18 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دواترینیان كه‌سێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ بو له‌شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا به‌پێی چوار به‌پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه:
- هه‌ولێر : 333 توشبو، 233 چاكبونه‌وه، 3 مردن.
- سلێمانی: 634 توشبون، 167 چاكبونه‌وه، 15 مردن.
- دهۆك: 97 توشبون، 26 چاكبونه‌وه.
- هه‌ڵه‌بجه: 25 توشبون، 22 چاكبونه‌وه.