وەزارەتى دارایى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
07:14 - 24/05/2020
"زەمەن"
وەزارەتى دارایى عێراق لە راگەیەنراوێکدا
رەتیدەکاتەوە، سێ ملیار دۆلاری له سعودیە قه‌رز كردبێت، بەڵام لە وەبەرهێنانی
هاوبەشی ئەو دوو وڵاتەدا، زیاتر لەو بڕە پارەیەش دێتە عێراقەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگەیەنراوێکدا ره‌تیكرده‌وه، "عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له سعودییه به قه‌رز وه‌رگرتبێت و دەڵێت، ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوورن له راستییه‌وه.
لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراقدا هاتووە، ئەگەر
سعودیە پرۆژەی وەبەرهێنان لە عێراقدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا زیاتر لەو
بڕە پارەیەش دێتە وڵات.
دەنگۆى وەرگرتنى قەرز لە سعودیە لە کاتێکدایە، رۆژی
٢١ی ئەم مانگە عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، لەسەر داوای مستەفا کازمی سەردانی
سعودیەی کرد و دوێنێ شه‌ممه، ٢٣-٥-٢٠٢٠، كۆتایی به سه‌ردانه‌کەی هێناو گەڕایەوە
عێراق.