هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كوشتنی دوو به‌رپرسی باڵای داعشی راگه‌یاند
11:15 - 22/05/2020
"زه‌مه‌ن"
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، توانیویانه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان
دوو به‌رپرسی باڵای داعش، له پارێزگای دێره‌زووری سوریا بكوژن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بڵاویكرده‌وه،
له هێرشێكی هه‌سه‌ده به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانان له پارێزگای دێره‌زووری سوریا دوو
به‌رپرسی داعش كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی ئه‌حمه‌د عیسایه، كه
به ئه‌بو عه‌لی به‌غدادی ناسراوه، والی باكوری به‌غدای داعش بوو، سه‌ركرده‌ی
دووه‌میش ناوی ئه‌حمه‌د بووه‌و به ئه‌بو عه‌مار ناسراوه‌و به‌رپرس بووه له ده‌ستكه‌وتن
و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و بۆمبی چێندراو، كه
داعش له‌سوریا و عێراق به‌كاری ده‌هێنن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووتری عێراق
بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، داعش نزیكه‌ی
80 هه‌زار چه‌كداری له عێراق و سوریا هه‌یه و زۆرینه‌یان له سنوری نێوان ئه‌و
دوو وڵاته‌ن.