خواردنی توتڕک دژی پیربوونی پێشوەختەیە
05:08 - 22/05/2020
"زەمەن"
توتڕک یەكێکە لەو خواردنا خۆڕسکانەی کە خۆی دەڕوێت، بۆ چەندین نەخۆشی سوودی هەیە بە هۆی دەولەمەند وونی بە چەندین ڤیتامین و کانزا لە دیارترینیان " ڤێتامینی ئەی و ئی کالسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و فسفۆر".
سوودەکانی خواردنی توتڕک:
١- پارێزگاری لە کۆئەندامى هەرس دەکات و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.
٢- ڕێگریی لە قەبزی و ئاوسانى سک و کۆبوونەوەى غازات و گرژبوونی ڕیخۆڵەکان دەکات.
٣- دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت و فشارى خوێن بە هاوسەنگى ڕادەگرێت، ڕێگری لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەکات.
٤- سووڕی خوێن بەشێوەیەکی تەندروست دەهێڵێتەوە و بەرهەمهێنانى خڕۆکە سوورەکان زیاد دەکات.
٥- ڕێگریی لە جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات، چونکە هەردوو ماددەى ئۆکسیدی نیتریک و ڕیسفیراتۆڵ لەخۆدەگرێت.
٦- لەش لە شێرپەنجە دەپارێزێت، چونکە بڕێکی زۆر لە دژە ئۆکسان و ئەنسۆسیانین و ڤیتامینەکان لە خۆدەگرێت.
٧- چاو لە نەخۆشی دەپارێزێت و بینایی لە کزبوون دەپارێزێت.
٨- سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، بە تایبەت نەخۆشییە وەرزییەکانى وەک ئەنفلۆنزا و کۆکە.
٩- ئێسکەکانى لەش بەهێز دەکات، چونکە کالسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و فسفۆری تیادایە.
١٠- بەهۆی بوونی هەردوو ڤێتامینی ئەی و ئی دژی پیربوونی پێشوەختەیە.