کوردستان

لەدواى یەکەم رۆژى جەژن ئەم شوێنانە دەکرێنەوە

11:08 - 22/05/2020 14456 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

وەزارەتى کشتوکاڵ راگەیەنراوێکى لەبارەى کردنەوەى عەلوەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنیا لە یەکەم رۆژى جەژندا دادەخرێن و رۆژانى دواتر دەکرێنەوە.


وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى هەرێم رایگەیاند، بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ  وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان گفتوۆگیان کردووە.

 ئاماژەى بەوەشکردووە،  تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت، بە پێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێ یەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement