له‌هه‌ولێر كوڕێك باوكی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژێت
06:07 - 19/05/2020
"زه‌مه‌ن"
له‌شاری هه‌ولێر كوڕێكی هه‌رزه‌كار باوه‌كه به‌ساڵاچووه‌كه‌ی به‌ته‌ور
ده‌كوژێت.
په‌یامنێری دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"
له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 19 ی ئایاری 2020، له گه‌ڕه‌كی
كورانی شاری هه‌ولێر، كوڕێكی هه‌رزه‌كار به‌شێوه‌یه‌كی درندانه باوكه 70 ساڵا‌كه‌ی
به ته‌ور كوشتوه .
وتیشی، رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه روویداوه و ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتوه‌ته شوێنی رووداوه‌كه
و كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
رووداوه‌كه كردوه‌ته‌وه.