فازل میرانی هه‌ڵوێستی بارزانی به‌رامبه‌ر سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ئاشكراكرد
12:13 - 18/05/2020
زه‌مه‌ن
فازل میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، "هه‌م جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و هه‌م هه‌موو براده‌رانی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌كه‌ین".
ئه‌م قسانه‌ی میرانی له چاوپێكه‌وتێكدا بوو له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا، وتیشی" "با به كورتی و به كرمانجی پێت بڵێم، ئه‌و دۆخه‌ی له‌ناو خودی یه‌كێتی دا هه‌بوو پێش كۆنگره وای لێكردبوو كه هه‌ندێك په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی سارد ببنه‌وه، وه ئه‌و سارد-یه‌ش بوو به‌هۆكاری نه برایانی یه‌كێتی ئێمه‌یان بانگهێشت كرد بۆ كۆنگره‌ی خۆیان، نه ئێمه‌ش نامه‌یه‌ك یان بروسكه‌یه‌كمان كرد بۆ كۆنگره‌كه‌یان كه من ده‌ڵێم حه‌ق بوو ئێمه بروسكه‌یان بۆ بكه‌ین، ئه‌وان بانگهێشتیان نه‌كردیین، بانگهێشتی خه‌ڵكی تریان كردبوو، وتیان ئێمه بانگهێشتی كه‌س ناكه‌ین كه‌چی ئێمه له ته‌له‌فزیۆن خه‌ڵكی ترمان بینی وه‌كو میوان، ئه‌و مافه‌مان له‌سه‌ریان هه‌بوو له‌میوانه‌كانی تر له‌پێشتر بووین به‌ڵام نه‌ده‌بوایه ئێمه بروسكه‌یان بۆ نه‌نێرین یان كه سه‌ركردایه‌تی تازه هه‌ڵبژێردرا پیرۆزباییان لێ نه‌كه‌ین ئه‌مه خۆمان "ئیعتراف" ده‌كه‌ین كه ده‌بوایه بیكه‌ین به‌ڵام بۆ نه‌مانكرد‌ووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی پێشتر، ئێستاش كه ئه‌وه‌مان نه‌كردووه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌م دابڕانه به‌رده‌وام ده‌بێت."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختیكرده‌وه "به‌ڕِاستی-ش ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌كه‌ین هه‌م جه‌نابی سه‌رۆك هه‌م هه‌موو براده‌رانی مه‌كته‌ب سیاسی ئێمه، ئێمه ده‌ست وه‌رناده‌ین له ئیش و كاری نێوخۆیی یه‌كێتی ، هه‌رچی "ده‌رهاوێژه‌كه‌ی" كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی هاتۆته‌وه، ئێمه ئه‌وه به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌زانیین، وه دیسان دووباره پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی تازه ده‌كه‌ین به هاوسه‌رۆكه‌كانیشه‌وه، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه نوێه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ین. براده‌رێك وه‌كو كردار و په‌رچه‌كردارێك گوزارشت لێكده‌داته‌وه ئه‌مه گوزارشت له بۆچوونی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات."