1357 تەندروستی

قه‌ڵه‌وبوونی كه‌مه‌ر له‌ ڕه‌مه‌زان، هۆكار و چاره‌سه‌ركردنی

02:48 - 16/05/2020

"زه‌مه‌ن"


زۆربه‌ی ڕۆژوه‌وانان تووشی قه‌ڵه‌وبوون یٔه‌بن به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر (كرش)یان بۆ دروست یٔه‌بێت، یٔه‌مه‌ش له‌ ده‌ریٔه‌نجامی هه‌ڵس و كه‌وته‌ هه‌ڵه‌كانی خۆراك خواردن كه‌ جێبه‌جی یٔه‌كرێن له‌م مانگه‌دا، هۆكاری كرش چییه‌ و چۆن ده‌توانین خۆمان له‌و گرفته‌ دووربكه‌ینه‌وه‌؟


هۆكاری ده‌ركه‌وتنی كه‌مه‌ر  (كرش) له‌ ڕه‌مه‌زاندا چییه‌؟

هه‌روه‌ك له‌ ڕاپۆرته‌ پزیشكییه‌كان هاتووه‌، كه‌ زۆر خواردنی خۆراك و خواردنه‌وه‌كان له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌، له‌ش هه‌لده‌ستێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كاربۆهیدراته‌كان له‌ جگه‌ر و ماسولكه‌كان وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی وزه‌، دوای یٔه‌وه‌ی هه‌موو یٔه‌و وزه‌یه‌ له‌ ده‌ست یٔه‌دات كه‌ له‌ به‌ربانگ و پاشیو به‌ده‌ستی هێناوه‌.

له‌به‌ریٔه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌ ڕه‌مه‌زان هه‌ڵده‌ستن به‌ خواردنی یٔه‌و خۆراك و خواردنه‌وانه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی تێكڕای گه‌رمۆكه‌كانی كالۆری له‌ له‌ش، كه‌ یٔه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كۆگاكردنی چه‌وری له‌ له‌ش به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی سك و به‌شه‌ نزیكه‌كانی، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی كرش.

چۆن له‌ ڕه‌مه‌زان له‌ دروستبوونی كرش دووربكه‌وینه‌وه؟‌ ‌ 

كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشك و پسپۆڕانی خۆراك یٔامۆژگاری ڕۆژوه‌وانان ده‌كه‌ن بۆ ڕزگاربوون له‌ كرش، به‌م شێوه‌یه‌:

پێویسته‌ دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكه‌ شه‌كرییه‌كان، سوره‌وه‌كراوه‌كان، یٔه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌ورییه‌ تێره‌كان، یٔه‌وانه‌ش كه‌ كاربۆهیدراته‌ ساده‌كان له‌ پێكهاتنیان هه‌یه‌ و مادده‌ پارێزه‌كانیان تیدایه‌، وه‌ خواردنه‌وه‌ شه‌كرییه‌كان. له‌وه‌ش گرنگتر یٔه‌نجامدانی چالاكی و وه‌رزشی ڕۆژانه‌ له‌ماوه‌ی ڕه‌مه‌زان، وه‌ك؛ ڕۆیشتن به‌ ڕێگادا له‌كاتی به‌ڕۆژووبوون و یٔه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ دوای به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك.

پێویسته‌ ڕۆژوه‌وان سووربێت له‌سه‌ر خواردنی خۆراكه‌ ته‌ندروسته‌كان له‌ نێوان به‌ربانگ و پاشیو به‌نموونه‌؛ سه‌وزه‌ و میوه تازه‌كان. وه‌پێویسته‌ شه‌وانه‌ بڕێكی دیاریكراو و گونجاو له‌ یٔاو بخواته‌وه‌، كه‌ له‌ 8 كوپ یٔاو كه‌متر نه‌بێت، له‌ دوای به‌ربانگ و پێش پاشیو بۆ پارێزگاری كردن له‌ شێداری یٔه‌ندامه‌كانی له‌ش. 

هه‌روه‌ها پێویسته‌ ژه‌مه‌ خۆراكی پاشیو ته‌ندروست بێت و پێكهاتبێت له‌ كاربۆهیدراته‌ یٔاڵۆزه‌كان و پڕۆتینه‌ بێ چه‌ورییه‌كان.

یٔاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م. یٔاواره‌ محمدامین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له‌ ئیپنۆبۆتانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن