لێدوانى وەزیرى تەندروستى لەبارەى دەربەندیخانەوە
08:21 - 25/03/2020
"زەمەن"
وەزیرى تەندوستى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ
سەردانى قەزاى دەربەنیدخانى کرد و رایگەیاند، هیوادارین دۆخەکە لەدەست دەرنەچێت و
تەشەنەبکات.
د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى
حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ژماره‌ی تووشبووانی ده‌ربه‌ندیخان به‌راورد به
ناوچه‌كانی دیكه زیاتره و ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت لێمان به جلی خۆپارێزییه‌وه سه‌ردانی
ده‌ربه‌ندیخان بكه‌ین
وتیشى: ئێمه له قۆناغی چاره‌سه‌ر و كۆنترۆڵكردنداین
بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ده‌ست ده‌رنه‌چێت و ته‌شه‌نه نه‌كات.
وەزیرى
تەندروستى ئاماژەى بەوەشکرد، ده‌ربه‌ندیخان تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و شاره‌كه كه‌ره‌نتین
كراوه و سه‌رۆكی حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كردووه.
له باره‌ی ژماره‌ی
تووشبووانی ده‌ربه‌ندیخانیشه‌وه،د. سامان بەرزنجى ئاشکراشیکرد، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان
كه‌مێك دوا ده‌كه‌وێت، ته‌نیا له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له 100 نموونه‌ی
پشكنین وه‌رگیراوه و 17 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه راگه‌یه‌ندراوه و ره‌وشی نه‌خۆشه‌كان
باشه و هه‌ندێك نه‌خۆشیش له قۆناغی چاكبوونه‌وه‌ن و دوای چاكبوونه‌وه ره‌وانه‌ی
ماڵه‌وه ده‌كرێن.