919 جیهان

ئەو کەسەی ڤیدیۆی بەرکەوتنی موشەکە ئێرانییەکەی بە فڕۆکە ئۆکرانییەکە گرت دەستگیرکرا

03:48 - 14/01/2020

"زەمەن"

 

لەوکاتەی کۆماری ئیسلامی ئێران نکوڵی لە بەرکەوتنی موشەک دەکرد بە فڕۆکە ئۆکرانییەکە، کەسێک لە نزیک تاران ڤیدیۆی ساتی پیاکێشانی موشەکەکەی تۆمارکردووە و ناردوویەتی بۆ تەلەڤزیۆنێکی سعودی.

 

 
ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، پۆلیس گەڕاوە بە دوای ئەو کەسەدا و دۆزیویەتییەوە و پاشان ڕەوانەی زیندانکراوە.

 

بەشێک لەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو کەسە کراوە کە نهێنی دەوڵەتی داوەتەوە دەست نەیارانی ئێران و سودیان لێوەرگرتووە بۆ تێکدانی ئەمنیەتی ئێران.

ڤیدیۆی ئەو کەسە ئێرانییە ڕۆڵیکی زۆری هەبوو لە ئاشکرابوونی ڕووداوی پێکانی فڕۆکەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن