هەواڵ

لەتیف مستەفا: پەرلەمانی عێراق کەوتە ھەڵەیەکی دەستوری ترەوە

09:52 - 01/12/2019 538 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

شارەوایەکى یاسایى رایدەگەیەنێت، پەرلەمانى عێراق لە بابەتی دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی وەزیران کۆمەلێک ھەڵەی کرد.

لەتیف مستەفا، پەرلەمنتارى پێشوى عێراق و شارەزاى یاسایى لە پەڕەى تایەبتى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، ھەروەک چۆن پەرلەمان بۆ ڕازی کردنی خۆپیشاندەران کۆمەڵێک بڕیاری خێراو سەرپێی دەرکرد کە پێچەوانەی دەستورن و دەبێ بە یاسا ئەنجام بدرێن نەک بە بڕیار،دواتر پەرلەمانیش ھاتە سەر ھەمان ئەو ڕایەی ئێمە، ئەمڕۆش لە بابەتی دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی وەزیران کۆمەلێک ھەڵەی کرد.

دەشڵێت، ئیستیقالەی سەرۆک وەزیران دەبێ پێشکەش بە سەرۆکی کۆمار بکرێ نەک پەرلەمان، دەبوایە پەرلەمان بیگێڕێتەوە بۆ سەرۆکی کۆمار ،کەچی پەرلەمان بەگوێرەی مادەی ٧٥ ڕەزامەندی لەسەردا کە ئەو مادەیە تایبەتە بە ئیستیقالەکردنی سەرۆک کۆمار نەک سەرۆک وەزیران.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئیستیقالەی سەرۆک وەزیران بەگوێرەی مادەی ٨١ لەدەستور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ نەک مادەی ٧٥ ،مادەی ٨١ لە دەستور دەڵێت ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران چۆڵ بوو، چۆڵ بونیش سێ شت دەگرێتەوە ئەوانیش «دەست لەکارکێشانەوە «استقالە» دەستپێلەکارکێشانەوە «اقالە»مردن «وفاة» دەگرێتەوە.

رونیشیکردوتەوە، لەم حاڵەتەی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران ئیستیقالەیە واتە چۆڵ بونی پۆستە نەک لێسەندنەوەی متمانە ، پێویستە بەگوێرەی مادەی ٨١مامەڵەی لەگەڵ بکرێ ،لەم حاڵەتەش سەرۆک کۆمار جێگای دەگرێتەوە بەمەرجێ لەماوەی ١٥ ڕۆژدا کەسێکی تر بۆ پۆستی سەرۆکی وەزیران بەگوێرەی مادەی ٧٦ ڕابسپێرێت،واتە کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ڕابسپێرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن