13031 کوردستان

خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

06:13 - 09/11/2019

"زەمەن"

دەستەی مامۆستایانی وانەبێژان ڕایدەگەیەنن کە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ناوی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژانەوە دەرکراوە و وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" نێردراوە،  ئەو مامۆستایانە ڕایدەگەیەنن ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 9:30 بۆ 10ی سەرلەبەیانی "گەورەترین خۆپیشاندان" ئەنجام دەدەن.

هۆکاری خۆپیشاندانی ئەو مامۆستایانەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دانەمەزرێنراون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

پەیامێک بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن :
بینراو ، بیستراو ، نوسراو ..

بۆ سەرجەم ئەندام پەڕلەمانەکان
بۆ سەرجەم بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە
بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان
بۆ لیژنەکانی پەروەردە لە پەڕلەمان و سەرجەم
ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی یەک شەممە 10/11/2019
کاتژمێر 9:30 بۆ 10 ی سەرلەبەیانی
گەورەترین خۆپیشاندان دەکەین
لەهەموو پارێزگاکان . .

ناونیشان / وانەبێژانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ،
لەبەردەم بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی .

ناونیشان / وانەبێژانی سەربە پارێزگای هەولێر ، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر .

ناونیشان / وانەبێژانی سەربە پارێزگای دهـۆک ، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهــۆک .

ناونیشان / وانەبێژانی ئیدارەی گەرمیان ، له بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان .

بەڵێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ
بە بوون بەهەمیشەیی ( میلاک )

م . کارزان فیزیک

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان

دەستەی مامۆستایانی وانەبێژان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن