17وتار

بازنەی سلێمانی، دەنگ و كورسیەكان چی بەسەردێت؟

11/4/2025 12:01:00 PM
د. ئیسماعیل خورماڵی

بازنەی سلێمانی لە هەڵبژاردنی 11/11/2025دا (18) كورسی بۆ تەرخانكراوە، (1,201,658) دەنگدەری هەیە.

 پێكهاتەی ئەم بازنەیە جیاوازە لە دوو بازنەكەی تری هەرێمی كوردستان، زۆرترین لیست كورسی تێدا دەبات. هەر هەلبژاردنێكیش جۆرێك لە گۆڕانكاری چاوەڕوان نەكراو ڕوو دەدات.

یەكێتی: 

لەم بازنەیەدا یەكێتی براوەی یەكەمە، لە (15) ساڵی ڕابردوودا دەنگەكانی زۆر گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە. لە ساڵی (2010) توانیویەتی (237,379) دەنگ بهێنێت. تێكڕای شەش هەڵبژاردنی ڕابردوو (240,512) دەنگە، واتە هەمان دەنگی پازدە ساڵ بەر لە ئێستا، سەرەڕای ئەو هەموو گۆڕانكارییە لە لیستەكانی ئەم بازنەیە ڕویداوە، كە نزیكەی (20%)ی كۆی دەنگدەرانی بازنەكە، بەڵام لە دوو هەڵبژاردنی كۆتایی ئەنجومەنی نوێنەراندا توانیویەتی ( كورسی ببات، كە زیاتر لە (44%)ی كورسیەكانە. 

نەوەی نوێ:
لەگەڵ لاواز بوون و ئاوا بوونی لیستەكانی گۆڕان و هاوپەیمانی نیشتمانی، نەوەی نوی سەریهەڵدا. لە ساڵی (2021) توانی (106,318) دەنگ و (5) كورسی ببات. لە هەڵبژاردنی (2024) یش (141,179) دەنگی هیناوە. بەڵام ڕوداوەكانی ئەم دواییە و هەڵمەتەكانی هەلبژاردنی ئەم لیستە، ئاماژەن بۆ ئاوا بوون و پوكانەوەی ئەم لیستە.

پارتی:
پارتی لە دوو بازنەكەی تر باڵادەستە، بەڵام لەم بازنەیە ئەو گرێیەی بۆ ناكرێتەوە، ناتوانێت ئەو سنورە تێپەڕێنێت كە بۆی كێشراوە. پازدە ساڵ بەر لە ئێستا لە هەڵبژاردنی (2010) توانیویەتی (82,121) دەنگ بەدەستبهێنێت، كەچی لە كۆتا هەڵبژاردنی (2024) تەنها (62,856) دەنگی بەدەستهێنا. تێكڕای دەنگی پارتی لە شەش هەڵبژاردنی كۆتاییدا تەنها (68,397) دەنگە، كە دەكاتە (5.69%). لە سەرجەم هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران تەنها (2) كورسی بردووە، جگە لە هەڵبژاردنی (2018) كە تەنها (1) كورسی بەدەستهێنا.

یەكگرتوو:
لەم بازنەدا، یەكگرتوو لەسەرەتادا لە پێش پارتییەوە بوو، ساڵی (2010) توانی (103,397) دەنگ بەدەست بهێنێت، بەڵام لە كۆتا هەڵبژاردندا (50,534) دەنگی بەدەستهێنا. بەتێكڕای شەش هەلبژاردنی كۆتایی (57,644) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (4.8%). لە سەرجەم هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران تەنها (2) كورسی بردووە، جگە لە هەڵبژاردنی (2018) كە تەنها (1) كورسی بەدەستهێنا.

كۆمەڵ:
كۆمەڵ لە هەڵبژاردنی (2010) توانی (79,149) دەنگ بەدەست بهێنێت، بەڵام لە كۆتا هەڵبژاردندا (40,922) دەنگی بەدەستهێنا. بەتێكڕای شەش هەلبژاردنی كۆتایی (54,675) دەنگی بەدەستهێناوە بەڕێژەی (4.55%). لە سەرجەم هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران تەنها (1) كورسی بەدەستهێنا.

هەڵوێست:
لیستی هەڵوێست هیچ ئەزمونێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی نیە. تەنها لە هەڵبژاردنی (2024) بەشداری كردووە بۆ پەرلەمانی كوردستان. لەم بازنەیە تەنها (30,699) دەنگی بەدەستهێناوە.

پێشبینیەكان بۆ كورسیەكانی ئەم بازنەیە:
سەرەڕای ئەو هەموو گرفتەی پارتی و یەكێتی لەشێوەی بەڕێوەبەردنی حكومەت و بێموچەیی و قەیرانی هەمەجۆر، لەم بازنەیە كۆمەڵە پێشهاتێكی تری جیاواز هاتەئاراوە. سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانە و كاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر جوڵانەوەكە هەیە، ڕوداوەكانی لالەزاریش چەندین دەركەوتە و جێكەوتەی دەبێت لەسەر هەڵبژاردنەكان و دەنگ و كورسی یەكێتی هەیە. سەرباری ئەمانەش لەم بازنەیە زۆرترین ڕێژەی بایكۆت هەبوو، لە ئێستاشدا بە بەرنامە بانگەشە بۆ بایكۆت دەكرێت، ئەمەش بە قازانجی یەكێتی تەواو دەبێت. ئەگەرچی پارتی لەم بازنەیە بەهێز نیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە سود لە بایكۆت دەبینێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵانەی سەرەوە، دەتوانین پێشبینی كورسییە مسۆگەرەكانی ئەم بازنەیە بكەین كە (14) كورسیە، بەم شێوەیە:

 - یەكێتی (6) كورسی.
- نەوەی نوێ (2) كورسی.
- پارتی (2) كورسی.
- یەكگرتوو (2) كورسی.
- كۆمەڵ (1) كورسی.
- هەڵوێست (1) كورسی.

بەم شێوەیە (4) كورسی دەمێنێتەوە كە پێشبینی كردنی زۆر ئاسان نیە. دابەشكردنی ئەم كورسیانە پەیوەستە بە چەند خاڵێكەوە:
-سەبارەت بە یەكێتی ئەگەری زۆرە یەكێك لەو كورسیانە ببات، واتە ببێتە (7) كورسی. بەڵام دەنگدەرانی بەرەی گەل كە لەئێستادا هیوایەكیان نیە كورسی بەدەستبهێنن، ئەگەری هەیە كاریگەری نەرێنیان هەبێت لەسەر یەكێتی.
-پشتبەستوو بە دەنگە بەدەستهاتووەكانی پارتی لە سەرجەم هەڵبژاردنەكانی ئەم بازنەیە، هیچ ئەگەرێك نیە بۆ ئەوەی لە (2) كورسی زیاتر ببەن. بۆیە بەشیان لەو (4) كورسیە نابێت.
-پێشبینی بۆ دۆخی نەوەی نوێ ئاسان نیە، ئایا ئەم دۆخەی بەسەریان هاتووە بە چ ئاراستەیەك دەیانبات؟ بەهێز دەبن یان سەرەنجامیان وەك گۆڕان دەبێت، كە لە نیو ملیۆن دەنگەوە گەیشتە ئەوە ئاستەی نەتوانن كورسیەكیش بەدەست بهێنن، بۆیە لەم دۆخەدا ئەگەری بەهێز ئەوەیە (2) كورسی زیاتر نەبەن.
-لیستی یەكگرتوو كۆمەڵە كاندیدێكی بەهێزی لەخۆگرتووە، لەسەروی هەموویانەوە سەرۆكی لیستەكە د.مثنی ئەمین، كە لە ئێستادا یەكێكە لە ئایكۆنە گرنگ و دیارەكانی ئەم بازنەیە، زۆرترین قسەی لەبارەوە دەكرێت، پێشبینی دەكرێت ببێتە موفاجەئەی ئەم هەڵبژاردنە و دەنگێكی زۆر بەدەستبهێنێت، بتوانێت كورسیەكی تر بۆ یەكگرتوو زیاد بكات، بەمەش یەكگرتوو ببێتە (3) كورسی لەم بازنەیە. 
-كۆمەڵ یەكێكی ترە لەو لیستانەی كە ئەگەری زۆرە كورسیەكی تر ببات، واتە (2) كورسی ئەم بازنەیە ببات.
-سەبارەت بە لیستی هەڵوێست، ئەگەرچی تەنها یەك ئەزموونی لەم بازنەیە هەیە. لەو ئەزموونەشدا سەرۆكەكەیان بەشدار بوو، بەڵام پێشبینی ئەوە دەكرێت سود وەرگرێت لە لاواز بوونی نەوەی نوێ و بەرەی گەل و نەبوونی گۆڕان و كورسیەكی تر ببات، ئەگەرچی ئەم ئەگەرە زۆر بەهێز نیە.
كەواتە ئەگەر ئەو پێشبینیانە بۆ كەس و لیستەكان لەجێی خۆیدا بێت، ئەوا كورسییەكان بەم شێوەیان لێدێت:
یەكێتی (7)، یەكگرتوو (3)، نەوەی نوێ (2)، پارتی (2)، كۆمەڵ (2)، هەڵوێست (2).

ئەگەر یەكگرتوو كورسی سێهەم نەبات، ئەوا بۆ یەكێتی یان نەوەی نوێ دەبێت.

لە كۆتاییدا:

 سەرەڕای ئەو شیكاری و پێشبینیانە، بەڵام ئەگەری زۆرە كەمی ڕێژەی دەنگدەرانی ئەم بازنەیە، كاریگەری هەبێت لەسەر كورسیەكان و بە زیانی ئۆپۆزسیۆن و قازانجی یەكێتی و پارتی بشكێتەوە. چونكە یەكێتی و پارتی بەهەر نرخ و ڕێگایەك بێت دەنگدەرانی خۆیان دێننە سەر سندوقەكانی دەنگدان. وەك لە پێشەكییەكەدا باسكرا دەنگی ئەوان جێگیرە و زیادی نەكردووە و بەڵكو كەمێك دابەزیوە، ئەوەی ئەوانی بە یەكەمی هێشتۆتەوە، سەرەڕای كاریگەری نەرێنی یاسای سانتلیگۆ، فشار و ترساندن و پارەبەخشینەوەیە، هەروەها كەمی ڕێژەی دەنگدەران و بایكۆتە، چونكە ئەوانەی زویرن و بایكۆت دەكەن دەنگدەری ئۆپۆزسیۆنن. بۆیە گرنگترین كارێك بۆ ئۆپۆزسیۆن لەم هەفتەیەدا كە ماوە، قەناعەتپێكردنی دەن


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن