بەپەلە.. خانمە گۆرانیبێژێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
01:00 - 21/11/2026
زەمەن_هەواڵ
لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا، لە شارۆچكەی ئینجیرلیۆڤای پارێزگای ئایدن لە توركیا، خانمە گۆرانیبێژ ئەڤین شیرپ، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، میدیاکانی تورکیا بلاویان کردەوە، ئەڤین شیرپ كچە گۆرانیبێژی تەمەن ١٧ ساڵی و خەڵكی ناوچەی ئەرجیشی سەربە پارێزگای وان، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە شارۆچكەی ئینجیرلیۆڤای پارێزگای ئایدن لە توركیا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، ڕووداوەكە لەسەر شەقامی سلێمان چاملیجا ڕووی داوە، كاتێك ئۆتۆمبێلێك لە كاتی پەڕینەوەی شەقامدا لە ئەڤینی داوە و پاشان، بە سەختی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشكان، بەهۆی سەختیی برینەكانیەوە گیانی لە دەست داوە.
ئەڤین شریپ، لە تەمەنێكی بچووكەوە دەستی بە كاری هونەری كردووە و لە ئاهەنگ و زەماوەندەكاندا گۆرانیی دەوت، بەهۆی دەنگە خۆشەكەیەوە لە ناوچەكەدا ناسرابوو.