478 جیهان

کەرکوک کرا بە ئەندامی یەکێتی شارەوانییەکانی جیهانی تورکی

03:10 - 01/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەفەرمی پارێزگای کەرکوک کرا بە ئەندام لە(یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورکی) ئەوەش لەکۆبونەوەیەکی یەکێتییەکەدا لە شاری مەرعەشی باکوری کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە، ١ی ئابی ٢٠٢٦، کورشاد زۆرلۆ، جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەوای تورکیا، ڕایگەیاند: ئەندامێتیی کەرکوک، لە (یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورکی) بەشێوەیەکی کۆتایی پەسەندکراوەو ڕێگە خۆشدەکات بۆ فراوانکردنی هاوکاریی لەبوارە خزمەتگوزاریی‌و ئابورییەکاندا لەگەڵ شارەوانیی وڵاتانی تورکیدا.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنی محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی وەک پارێزگاری کەرکوک، پێشهاتێکی ئێجگار گرنگ و مێژووییە و تورکیا پێی وایە کەرکوک شارێکی خاوەن پێکهاتەی فرەچەشن و فرەییخوازە، هەربۆیە هەڵبژاردنی پارێزگار لە پێکهاتەی تورکمان لە ڕووی گشتگیری و دادپەروەرییەوە هەنگاوێکی جێگەی بایەخە بۆ داهاتووی ئیداریی شارەکە.

حکومەتی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە دابەشکردنی پۆستە ئیدارییە باڵاکان لە پارێزگای کەرکوک بە شێوەی خولی، دەستکەوتێکی دادپەروەرانەیە. ئەم مۆدێلە کە لەسەر بنەمای سازانی نێوان نەتەوەکان جێگیر کراوە، بە تەنیا وەک دەستکەوت بۆ تورکمانەکان نابینرێت، بەڵکو وەک هەنگاوێکی "بە ویژدانانە" بۆ بەرژەوەندی تەواوی پێکهاتە ڕەسەنەکانی شارەکە لە قەڵەم دەدرێت کە ماوەیەکی درێژە چاوەڕوانی ڕێککەوتنی سیاسی دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن