106 کوردستان

لە ئەمڕۆوە تا هەینی پلەی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە

12:47 - 18/08/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی ئەمڕۆی سەنتەری پارێزگاکان:
سلێمانی37 
دهۆک37
هەولێر 39
هەڵەبجە 40
کەرکووک 41
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە، بەراورد بە چەند ڕۆژی رابردوو پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم بوەتەوە بە تایبەت پلەکانی گەرمای شەو و لەگەڵ بەیانی زوو، بەڵام ئەم نزم بوونەوەیە بەردەوامی دەبێت تا ڕۆژی هەینی 21ی ئاب

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن