127 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو هاتە دەنگ

02:46 - 17/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، ئیدانەی هێرشکردنە سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن دەکات و دەڵێت: ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.

 ڕاگەيەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە؛
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.
پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٧/٨/٢۰٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن