175 جیهان

بەپەلە.. لە گەرووی هورمز شەڕە

05:49 - 08/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند کە  ئێران هێرشیکردووەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی وڵاتەکەی و جەخت دەکاتەوە کە تاران دەبێت بەرپرسیارێتی هێرشەکە لە ئەستۆ بگرێت.

 ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە هێرشی سەر کەشتییەکی نەوتهەڵکری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبوزەبی تۆمەتبارکرد و رایگەیاندووە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆمپانیای ئادنۆک لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز بە مووشەک هێرشی کراوەتە سەر و پێکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئاماژەی بەوەشداوە، لە هێرشێکی دوژمنکارانەدا ئێران، لە رێڕەوێکی بازرگانیدا کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کردووەتە ئامانج، هەرچەندە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دەبێت ئێران بەرپرسیارێتی تەواوی هێرشەکە لە ئەستۆ بگرێت.

هەروەها دوێنێ هەینی ٧ـی تەممووز، کۆمپانیای ئادنۆک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، لەوەتەی شەڕ و ئاڵۆزی ناوچەکەی گرتووەتەوە تا ئێستا 15 کەشتیان لە گەرووی هورمز کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنی.
روونیشیکردووەتەوە، تەنیا لە هەفتەی رابردوودا هێرشکراوەتە سەر سێ کەشتیان. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن