144 کوردستان

رونکردنەوەی حکومەت سەبارەت بە هەواڵی وەرگرتنی پارەی ئاوی بیری ماڵان

03:02 - 09/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوەە کە باس لە وەرگرتنی کرێی ئاوی ژێرزەوی دەکەن بۆ کاری کشتوکاڵی.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢٦، لەپاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دانانی پێوەرو وەرگرتنی پارە بۆ ئاوی بیر و ژێر زەوی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند: ئەم قسانە هیچ بنەمایەکی یاسایی و فەرمییان نییە و دوورن لە ڕاستییەوە.
دەشڵێت: دڵنیاتان دەکەینەوە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی لەم شێوەیەمان نەداوە و بەهەمان ڕێکاری پێشوو لە کارەکانمان بەردەوام دەبین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن