52 کوردستان

بەغدا مووچەی هەرێم دوای چلەی ئیمام حوسێن دەنێرێت

05:11 - 29/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێ حکومەتی عێراق دوای رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٦، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ، ڕایگەیاند: دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستیپێکردووە و رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو لە عێراق بەهۆی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێنەوە دەوام نییە و چاوەڕێ دەکرێت دوای تەواوبوونی پرۆسەکە و بە دیاریکراو لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.

وتیشی:  رەوا نییە تاکە دەروازەی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بێت و مووچەش رەوانە نەکرێ."

جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد، لەم کاتەدا یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی عێراق کەمیی پارەی کاش کە وایکردووە، دابەشکردنی مووچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی 10 رۆژ دوابکەوێ. 

هاوکات، سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ''زەمەن''ی وت:  چاوەڕوان دەکەن ئەم مانگەش هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو، حکومەتی عێراق بە شێوازی "لێبڕین" پارەی مووچە بنێرێت و دوو مانگە رەوشەکە بەو جۆرەیە و ئەم مانگەش داوای ناردنی داهاتیان لێ نەکراوە، چونکە کارەکە بەو ئاراستەیە رۆیشتووە کە بەغدا بە لێبڕینەوە پارەی مووچە بنێرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن