10 کوردستان

بەپەلە.. دوا وادە بۆ داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کارەبا دیاریکرا

01:49 - 28/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی رووناکی بەڕیژەی ٥٠٪ ڕاگەیاند.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٦، وازارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی کۆتایی دانەوەی قەرزی کارەبای بەڕێژەی ٥٠٪ بۆ هاوبەشانی ماڵان ڕاگەیاند و هاوکات، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ٣٠ی تەمووز تا ٣ی ئاب، تەکنیکییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم داشکاندنە، پارەدانی کارەبا لە ڕێگەی ئی-پسوولە و هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست نابێت.

وەزارەتی کارەبا ئاناژەی بەوەشداوە، داشکانەکە تەنیا قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی دەگرێتەوە و پارەی پسوولەکانی ڕووناکی ناگرێتەوە.

دەشڵێت: بۆ سوودمەندبوون لەم داشکاندنە، هاوبەشان پێویستە بەیەکجار تەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بدەن، کە بۆ ماوەی ٥٠ ڕؤژی لە ٣ی ئاب تا ١٠ ئەیلولی ٢٠٢٦، داشکاندنەکە بەردەوام دەبێت.
داشکاندنەکە بەمجۆرەیە؛

_٥٠٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی
_٢٥٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن