حكومەت بڕیارێكی دەركرد.. ئاگاداربن پێشچوون بۆ فەرمانگە بیرت نەچێ
02:43 - 29/07/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دادای حکومەتی هەرێم، بریارێکی نوێی بۆ رایکردنی مامەڵەی خانووبەرەی هاوڵاتییان دەکرد و ئاشکرایکرد، کە ڕایکردنی مامەڵەکان تەنیا بە کارتی نیشتیمانی دەبێت.
ئەمڕۆ جوارشەممە، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٦، وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە پێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی ماف و موڵک و سامانی زەوی و خانووبەرەکانیان، گشتاندنێکی دەرکردووە سەبارەت بە شێوازی ڕاییکردنی مامەڵەکانی خانووبەرە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان."
ئاماژە بەوە دراوە، بەپێی ئەو گشتاندنە، ڕاییکردنی هەموو مامەڵەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەموو فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان، تەنیا بە (کارتی نیشتیمانی) ئەنجام دەدرێت و هیچ مامەڵەیەک بەبێ پیشاندانی کارتی نیشتیمانی ڕایی ناکرێت.
وەزارەتی داد هەروەها داوای لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، دامەزراوەکان و هۆکارەکانی میدیا و ڕاگەیاندن کردووە، هاوکار بن لە گەیاندنی ناوەڕۆکی ئەم گشتاندنە بە پارێزەران و هاووڵاتیان و جەخت لەسەر پێویستی هێنانی کارتی نیشتیمانی بکەنەوە لە کاتی سەردانی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی مامەڵەکانیان بەگوێرەی ڕێنمایی و ڕێکارە پەسەندکراوەکان.