عەلی حەمە ساڵح شەش مانگە مووچەکەی راگیراوە
05:13 - 28/07/2026
زەمەن_هەواڵ
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: شەش مانگە موچەکەی بڕدراوە بەهۆکاری ئەوەی وتوویەتی توطين باشترە لە هەژماری من.
دەقی نوسراوەکە؛
نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێ: هەر عەلی حەمە ساڵح ماوە، با بێت پڕی بکاتەوە..
شەش مانگە عێراق موچەی من دەنێرێ، ئەمان بڕیویانەو نامدەنی.
هەرچەندە من وەک خەڵکی دیکە هاوارم نەدەکرد”هەژماری مەسرور” بدڕێنن! دواتریش خەڵکیان ناچارکرد!
من پێشتر وتومە: بۆ دۆخی موچەخۆری کوردستان، توطين باشترە لە هەژماری من و ئێستاش دەیڵێم.
وتوشمە: کورسی دەسەڵاتم هەبێت، توطين دەکەین.
بابەت شەخسی نیە.. شەش مانگە موچەتان بڕیوم. من وتومە توطين باشترە لە هەژماری من، بۆ ئەوەی لە هەموو دۆخێک بە هەمان سیستمی موچەی عێراق خەڵک موچە وەربگرێت و هیچ موچەیەک نەخورێت…. ڕۆژێک ديت ئەنجامی ئەم زیانە بە گەورەتر دەبینن.
ئەمانیش دەڵێن: هەموومان ناچارکرد!!
ئێ فەرمانبەرێک یان موچەخۆرێک ئەو موچەی لە بەغداوە دێت بۆی.. تۆ بڕیوتە چی بکات؟
خەڵک دژی ئەوەبوو کامێرای تیژڕەوی بدەنە کۆمپانیاو سەری مانگ بە فەردە پارەبدات! ئێوە کردتان، بەڵام ناڕوات دیژڕەوی بکات لەبەر ئەوەی باوەڕی پێی نیە.
دیبەیتەکەشم بیرنەچوە.