بەپەلە.. ئێران بالیسانی مووشەكباران كرد...
02:28 - 29/07/2026
زەمەن_هەواڵ
حزبی دیمۆکرات ڕایگەیاند: ئێران بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانیان لە بالیسان.
کەمێک پێش ئیستا، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی درۆنیی کردە سەر بنکەکانیان لە سنووری بالیسان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، تائێستا بە 143 درۆن و مووشەک بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، کراونەتە ئامانج.