19 کوردستان

حزبەکەی عەلی حەمە ساڵح بەنزین و نەوتی هەرێم وەک بەغداد لێدەکات

05:20 - 23/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 فراكسیۆنی (هه‌ڵوێست) پرۆژەیەک بۆ هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی ڕادەستی پەرلەمانی حیراق دەکات.

 ئەمرۆ پینجشەممە، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی هەڵوێست لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پڕۆژە یاسایەکی ئامادەکردووە بۆ هاوتاکردنی نرخی سوتەمەنی هەرێم و عێراق لە پرۆژەکەدا هاتووە، کە  هه‌موو نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان، ڕادەستی  كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) بکرێت.

هەروەها، یه‌كخستنی نرخی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان و هاوتاكردنی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق، به‌جۆرێك:
لێترێك به‌نزین به‌ (450) دینار بێت
لیترێك گازوایل به‌ (400) دینار بێت
به‌رمیلێك نه‌وتی سپی به‌ (30 هه‌زار) دینار بێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن