دڵخۆشکەرە.. گرفتی ئاو چارەسەر کرا
02:21 - 23/07/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: گرفتی ئاو چارەسەرکرا و دابەشکردن دەبێتەوە بە سێ ڕۆژ جارێک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد، سێ پەمپی نوێ بۆ هێڵی دووی ئاوی دووکان - سلێمانی دابینکرا، لە ئێستادا ئەو سێ پەمپە لە قۆناغی دانان و بەستندان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکەونەکار.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی شکانی ئەو پەمپانەوە ژمارەیەک گەڕەکی شاری سلێمانی بەتایبەت گەڕەکەکانی قڕگە، سێتوان، کازیوە، کوردسات و چوارچرای نوێ و بەشێک لە گەڕەکەکانی دیکە تووشی گرفتی کەمئاوی بوون.
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی وتیشی، بە دانانی ئەو سێ پەمپە دۆخی ئاو لە شاری سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە و دابەشکردنی ئاو لە حەوت ڕۆژەوە دەبێتەوە بە سێ ڕۆژ جارێک.