25 عیراق

ئەو پزیشكەی دەمووچاوی ژنەكەی سووتاند ئازاد كرا

03:44 - 16/07/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 سەیف عەممار جبوری، پارێزەری پزیشكی عێراقی "فەیروزە"، ڕایگەیاند؛ هاوسەرەكەی كە تۆمەتبارە بە هێرشكردنە سەری، بە كەفالەتی بڕێك پارە ئازاد كراوە.

 ئەمە لە كاتێكدایە "فەیروزە" هێشتا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.
پارێزەرەكە ئەوەشی وت كە تا ئێستا ڕەوشی تەندروستیی فەیروزە هیچ باشبوونێكی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە منداڵەكەیان پێ نەدراوەتەوە و هێشتا لای باوكیەتی.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە داواكارییەكان بەردەوامن بۆ لێپرسینەوە و سزادانی تاوانباری ئەم كەیسە و بەدواداچوون بۆ ڕەوتی لێكۆڵینەوە و ڕێكارە یاساییەكان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن