بەپەلە.. عێراق لە قەرزی تەلەفونی نۆرماڵ خۆشبوو
04:22 - 20/07/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی گەیاندنی عێراق، بڕیاریدا سەرجەم قەرزەکانی، کرێی تەلەفۆنی نۆرماڵ کە پێش ساڵی ٢٠٠٣ لای هاووڵاتییان مابوونەوە، بسڕێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦، ئەندازیار حوسام محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن و زانیاریی کەرکووک، ڕایگەیاند: لەسەر رێنمایی وەزیری گەیاندن، بڕیاردرا بە سڕینەوە و لێخۆشبوون لە سەرجەم ئەو قەرزانەی تایبەتن بە خزمەتگوزاریی تەلەفۆنی نۆرماڵی کۆن، ئەوانەی پێش ساڵی ٢٠٠٣ بەکاردەهێنران".
بەڕێوەبەری گەیاندنی کەرکووک ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری گەیاندن ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی کردووە کە مەرجی وەرگرتنی ئەستۆپاکی تایبەت بەو قەرزانە هەڵبوەشێننەوە، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکاری لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییاندا.
ئەمەلە کاتێکدایە، کە پێشتر هەر هاووڵاتییەک بۆ راییکردنی مامەڵەی خانووبەرە، تەندروستی یان کاروباری کۆمەڵایەتی، دەبوو فۆڕمی ئەستۆپاکی وەزارەتی گەیاندنی پڕبکردایەتەوە و قەرزەکانی بدایەتەوە.