16 کوردستان

بەپەلە.. بۆ مووچەی مانگی (٧) وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ بەغدا هەنگاوەگرنگەکەی دەستپێکرد

12:06 - 22/07/2026

زەمەن - هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تەممووز و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەممووزی 2026 لیستی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەیانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی ئەم هەواڵە، وەزارەتی دارایی و ئابووری تێبینییەکیشی خستووەتەڕوو و دەڵێت، "لەسەر راسپاردەی جەنابی وەزیر ناوی 981 فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە 60 ساڵە تێپەڕیبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوە و تاوەکو کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن."

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، لیستی مووچەی مانگی 7 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغدا کراوە و ئەمڕۆ رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن