پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: ئەگەر کەسێک دوو ژنی هەبێت دەتوانێت تەنها یەک کۆبوونی خۆراک دروست بکات
03:48 - 13/07/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو خێزانانەی مەرجیان تێدا نییە داوای کۆبۆنی تازە نەکەن.
دەقی ئاگادارینامەکەی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی؛
ئاگاداری بۆ ئەو خێزانانەی کەتائێستا کۆبۆنیان جیانەکردۆتەوەو لەسەریەک کۆبۆنی خۆراک ناویان نیە واتە هەریەکێکیان لەسەرماڵی باوکیان ناویان هەیە یان بەهەر شێوەیەکی تر ناویان هەیە تکایە داوای دروست کردنی کۆبۆنی تازە نەکەن بەهیچ جۆرێک ، واتە ژن و مێرد لەسەر یەک کۆبۆن ناویان نەبێ بەهیچ جۆرێک بۆیان دروست ناکرێت . بەڵام ئەگەرژن یاخود مێرد وەفاتیان کردبێت ئەبێت وەفات نامەیا بنێردرێت بەومەرجەی ئەم حاڵەتەش هەرلەسەر یەک کۆبۆن ناویان هەبێت لەگەڵ ڕێزماندا .
تێبینی :گەر ئەم مەرجانەت تیانەبوو تکایە مامەڵەکانتان پێشکەش مەکەن چونکە ڕەت دەکرێتەوە تائەوکاتەی خۆمان ئاگاداری بڵاودەکەینەوە.
یان هاووڵاتیەک دوو هاوسەری هەبێت تەنها دەتوانێت هاوسەرێکیان جیابکاتەوە بکاتەوە بەومەرجەی خۆشی وەک سەرۆک خێزان لەگەڵیا بێت .
پسووڵەی خۆراکی سلێمانی