لە سێشەممەوە ٣ پلە گەرما دادەبەزێ و گەرمای بەتین نامێنێ
01:17 - 13/07/2026
زەمەن - هەواڵ
سبەینێ ڕۆژی سێشەممە 14/7/2026 پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە .
کەشناس پشتیوان پێنجوێنی ئاشکرایکرد کە تا ڕادەیەک شەپۆلی گەرماکە کەمێک لاواز دەبێت .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ ڕۆژی سێشەممە
شاری سلێمانی 40 پلە
شاری هەولێر 42 پلە
شاری دهۆک 40 پلە
هەڵەبجەی شەهید 43 پلە
شاری کەرکوک 44 پلە
قەزای کەلار 45 پلە
قەزای پێنجوێن 37 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 35 پلە
اللە تعالی اعلم