لیستی مووچەی مانگی 7 زیادکرا
01:55 - 14/07/2026
زەمەن:-
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەی KRDPass سەیری لیستی مووچەی مانگی 7 بکەن و بزانن بۆ ئەم مانگە مووچەیان چەندە.
بەپێی زانیارییەکان، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 189 یەکەی ژمێریاری لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە سیستمی پەیرۆڵ پەسەند کراون و لیستی مووچەکانیان تۆمار کراوە.
بەهۆی KRDPassەوە، مووچەخۆران دەتوانن وردەکاریی مووچەکانیان، وەک مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەکان، لێبڕینەکان و کۆی گشتی مووچەکەیان ببینن. هەروەها، ئەو مانگانەش کە حکوومەتی فیدراڵی پارەی بۆ ناردوون، بە ئاشکرا لە ناو بەرنامەکەدا نیشان دەدرێن.