وتەبێژی پارتی: نەگەینە رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكوومەت، دەبێت بەرەو هەڵبژاردن بڕۆین
12:59 - 02/06/2026
زەمەن - هەواڵ
پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، هیچ كاتێك بۆ كۆبوونەوە دیاری نەكراوە، بەڵام ناكرێت ئەو عینادییەی هەندێك لایەن هەیانە تا سەر بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، تا ئێستە هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی.
زیاتر گوتی، لە كاتی گفتوگۆدا قسە لەسەر ئەو لێدوانەی بافڵ تاڵەبانی دەكەین كە گوتی (39 بە 39) كورسین، بەڵام ناكرێت ئەو عینادییەی هەندێك لایەن هەیانە تا سەر بەردەوام بێت.
باسی لەوەش كرد، ئەگەر نەگەینە رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكوومەت، دەبێت بەرەو هەڵبژاردن بڕۆین.