سهدان كهس تا ئهمڕۆ مووچهی مانگی پێنجیان وهرنهگرتووه
02:42 - 01/06/2026
زەمەن_هەواڵ
بەهۆی دابیننەکردنی نەختینەی پێویست و دروستبوونی کورتهێنان لەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە ڕەوانە کراوە، دابەشکردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا هەژماری بانکییان نییە و بە کاش مووچە وەردەگرن ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.
بەهۆی نەمانی پارەوە، کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانە دروستبووە کە تاوەکو ئێستا هەژماری بانکییان نییە و هێشتا بە کاش مووچە وەردەگرن، بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن''، کورتهێنانی ئەم مانگەی پارە بۆ مووچە، هۆکاری نەمانی پارەیە لە بانکەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕیزبەندی خشتەکە،، دەبوو ڕۆژی پێنجشەممە (٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە بێت، لە ڕۆژانی جەژنیشدا دابەشکردنی مووچە لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی بەدواوە لە بانکەکان بەردەوام مووچە دابەشکرا.