لە سبەینێوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
01:01 - 02/06/2026
زەمەن_هەواڵ
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لە سبەی چوارشەمەوە 3/6/2026 تا رێکەوتی 10/6/2026 لەئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکان و جێگیربوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە و بەدرێژای ماوەی دیاریکراو جێگیربوونێک بەخۆیەوە ئەبینێت ، کەش و هەواش لەهەمان ماوەدا بەگشتی جێگیر ئەبێت و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/ک ئاراستەی با زیاتر باکوری رۆژئاوا ئەبێت.
وتیشی: بەرزترین پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە ئەبێت لە ماوەی 3/6/2026 تا 10/6/2026
سلێمانی 34 بۆ 35 پلە , هەولێر 36 بۆ 37 پلە ، دهۆک 35 بۆ 36 پلە , هەڵەبجە 36 بۆ 37 پلە ، کەرکوک 38 بۆ 40 پلە ، گەرمیان 40 بۆ 41 پلە ، راپەرین 35 بۆ 36 پلە ، سۆران 33 بۆ 34 پلە
لە 10ی مانگەوە پێشبینی ئەکرێت پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت ... الله اعلم...