کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کوردی دەستی بە پەخشکرد
02:39 - 30/05/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە 30ـی ئایار، كەناڵێكی نوێی ئاسمانی بە ناوی زاگرۆس24 دەست بە پەخش دەكات، ئەم كەناڵە بە دوو زمانی كوردی و فارسی كاری میدیایی خۆی دەست پێ دەكات وەك خۆیان دەڵێن پەیامێكی جیاواز ئاڕاستەی بینەرانی دەكەن.
بەڕێوەبەریی كەناڵەكە ڕای گەیاندووە، لە كارەكانیاندا گرنگییەكی تایبەت بە دەنگی ژنان و ئەو گرووپە كۆمەڵایەتییانە دەدەن كە پێشتر لە میدیاكاندا كەمتر دەرفەتیان پێدراوە.
لە بارەی شێوازی كاركردنیشیان، زاگرۆس 24 دووپاتی لەوە كردووەتەوە، پابەند دەبن بە بنەما جیهانییەكانی ڕۆژنامەگەری و دەیانەوێت ببنە دەزگایەكی میدیایی بۆ نیشتیمان.