تۆم باراک رۆڵی وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ کۆتایهات
02:46 - 30/05/2026
زەمەن - هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، باڵیۆز تۆم باراک بەردەوام دەبێت لە رۆڵی سەركردایەتيكردنی لە دۆسییەكانی سووریا و عێراق لەناو ئیدارەی ترەمپ، سەرەڕای کۆتایی هاتنی كارەكەی وەک نێردەی تایبەت لە سووریا.
روبیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆز تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئێمە لە سووریا رۆڵێكی گەورەی بینیووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد: ئەم دەستنیشانکردنە کۆتایی دێت، بەڵام بەردەوام دەبێت لە رۆڵی سەركردایەتیكردنی لە ئیدارەی ترەمپ لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق، کە ئەزموون و پەیوەندییەکانی و تێگەیشتنی لە کارنامەی سەرەتا ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە بەدیهێنانی دەستکەوتەکان بۆ وڵاتە مەزنەكەمان.
تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، لە مانگی ئایاری 2025 رۆڵی نێردەی تایبەتی لە سووریا وەرگرت، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتەكانی بەرامبەر دۆسییەی سوریا و هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشق