بەپەلە.. هەوااڵێکی خۆش بۆ پێشمەرگە
03:43 - 01/06/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ١٣٨٥ ئەفسەری هێزەکانی ٧٠، هێزەکانی پشتیوانی (١ و ٢) و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی واژۆ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی پەسەند کرد، کە وەک بەشێک لە ئەرکە یاساییەکانی وەزارەت بۆ ڕێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پرۆسەکە لە کات و وادەی خۆیدا ئەنجامدراوە.
وەزیری پێشمەرگە لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە شایستەییەکی یاساییە و دەرەنجامی ماندووبوون و شەونخونی ئەو ئەفسەرانەیە لە پاراستنی خاکی کوردستاندا. هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە پلەبەرزکردنەوەکە دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.