8 کوردستان

ئەمڕۆ لە دوانیوەڕۆوە باران دەستپێدەکات

01:24 - 26/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر ئاسمانی ساماڵە پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە بەرزەکان هەیە، بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

 دەشڵێت: پارێزگای سلێمانی، ئاسمانی نیمچە هەورە لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیا بە شێوەی بارانی کورت خایەن و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە، ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری ناوچەی جیاجیای ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

باسی لەوەشکردووە، پارێزگای دهۆک، ئاسمانی بە گشتی لە ئێستادا لە سنووری ئەو پارێزگایە (کاتەکانی پێش نیوەڕۆ) نیمچە هەورە لە نیوەڕۆ هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژئاواو بەشێک لە ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ئەو دەڤەرە هەیە، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت.

هەرچی پارێزگای هەڵەبجەیە، بەپێی ڕاپۆرتەکە ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەدوای نیوەڕۆدا لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری باران بارین هەیە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری کورت خایەن لەگەڵ هەورە تریشقە.

هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم سبەینێ دووشەممە، لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر بەشێک لەم ناوچانە (سنووری پارێزگای هەولێر، پیرمام، شەقڵاوە و هەریر، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ بەشێک لە ئیدارەی سۆران پاشان بۆ شارۆچکەی کۆیە تەقتەق پاشان بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە پارێزگای کرکووک و ئیدارەی گەرمیان، کاریگەری ئەو کەشە لە کاتەکانی درەنگی شەوی یەکشەممە بۆ کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی دوووشەممە بەردەوام دەبێت زۆربەی کات لە کاتی باران هەورە تریشقەش دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن