زەوی فەرمانبەران تاپۆ دەکرێت
01:09 - 25/04/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرۆکی شارەوانی هەولێرڕایگەیاند: رێککارەکانی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاشکرایکرد لە چوارچێوەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، تا ئێستا نزیکەی 39 هەزار پارچە زەوی لە کۆی 128 هەزار پارچە زەوی دیاریکراو دابەشکراون و تیمەکانیان بۆ تەواوکردنی قۆناخەکانی دیکەش بەردەوامن.
دەشڵێت: ئەو فەرمانبەرانەی زەوییەکانیان دەکەوێتە سنووری شارەوانی هەولێر، دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی وێنەی تۆماری زەوییەکان (تاپۆ) بەناوی خۆیان بکەن، دوای ئەوەی کێشە یاساییەکانی پێوەست بە زەوییە بولگارییەکان چارەسەر کراون.