9 کوردستان

ئەو کەسانەی فۆڕمی خۆراکی سەربەخۆیان نییە چۆن نەوت وەردەگرن؟

01:35 - 25/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو خێزانانەی فۆڕمی سەربەخۆی خۆراکیان نییە، کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنییان بۆ دروست دەکرێت بۆ وەرگرتنی نەوت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاووڵاتیانە بڵاوکردەوە کە هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام بەهۆی وەستانی مامەڵەی دروستکردنی فۆرمی نوێی خۆراک، تاوەکو ئێستا نەبووەتە خاوەنی فۆرمی سەربەخۆ، بۆیە بڕیاردرا کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنییان بۆ دروست بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە تەنها ئەو هاووڵاتیانە دەگرێتەوە کە سەر بە بنکەکانی خۆراکی 201 تاوەکو 223، بە مەبەستی بێبەشنەبوونیان لە وەرگرتنی سووتەمەنی.

پێداویستییەکان بۆ وەرگرتنی کارتی ئەلکترۆنی سوتەمەنی: 

 1-  فۆرمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە دەبێت هی هەولێر بێت و ساڵی (2020-2021) بێت (ئەسڵ و کۆپی).
2-  بەڵگەنامەی هاوسەرگیری "عەقدی زەواج" (ئەسڵ و کۆپی).
3-  کارتی نیشتمانیی پیاوەکە (ئەسڵ و کۆپی) لەگەڵ فۆرمی خۆراک لەسەر یەک لاپەڕەی A4  چاپ کرابێت.

لەبارەی کاتی سەردانیی هاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: هاووڵاتیان دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 26ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، دەست بکەن بە سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن