گەشتە ناوخۆییەکان دەستی پێکردەوە
01:21 - 23/04/2026
زەمەن_هەواڵ
ئەمرۆ پێنجشەممە، 23ی نیسان، یەکەمین گەشتی فەرمی هێڵی ئاسمانیی بەسرە لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێدەکات.
گەشتەکە لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە دەبێت و کاتژمێر 11:10ی بەیانی دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەم هێڵە ئاسمانییە لە ساڵی 2022 دامەزراوە و مۆڵەتی بەکارهێنەری ئاسمانیی عێراق (AOC#11)ی لە دیسەمبەری 2025 وەرگرتووە.
لای خۆیەوە موەفەق شێروانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو هێڵە ئاسمانییە رایگەیاندووە کە ئێستا دوو فڕۆکەیان لە جۆری Crj 1000 هەیە و یەکەمین گەشتی نێودەوڵەتیی هێڵەکەیان لە 20ی ئایاری 2026 بەرەو تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەست پێدەکات، هەروەها بڕیارە لە مانگی حوزەیران گەشتەکانیان بۆ ئەورووپا دەست پێبکەن.