9وتار

کورد خاوەنی کەلتوریەکی ڕیاکارە

4/25/2026 12:06:00 PM
زانا توفیق بەگ

هەردوو کایەی سیاسەت و ئایدۆلوژیای ئیسلامی سیاسی دوو پاڵنەری سەرەکین بۆ کوشتنی شوناسی میللی و دروستکردنی مرۆڤی گرگنو کینەباز لەناو کۆمەڵگای کوردیدا . ئەوەی هەنووکە دووبارە دەبێتەوە لەناو ئەم جوگرافیایەی بچووکەی کە ناو هەرێمی کوردستانە ، خوڵاندنەوەی  بازنەیەکی بەتاڵە لەو دۆخەی کە ئێستا هەرێمی کوردستانی تێکەوتوە لە هاوشێوەی دۆخی رۆمانەکەی جۆرج ئوریل دەچیت بەتایبەتی لە مەزرای ئاژەلاندا کە رۆمانووس بۆخۆشی باس لەو دیوە فراوانەی دیاردەیی ڕیاکاری و کینەبازی ناو پانتاییەکی فراوانی سیاسی ئەو کاتەی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ڕوسیا دەکات. کە هەموومان دەرئەنجامی دیمەنەکەمان بینی کە چوون هاونیشتمانیانی ئەوکاتەی روسیا تووشی چ سەرگەردانیەکی ووڵاتانی رۆژئاوابوون وە سوک چروک بوون. 

بەڵام  ئەوەی جێگای نیگەرانیە بۆتەنها جارێکیش لەم هەرێمەدا بەرپرسێکم نەبینی بە غەمگینەوە باس لە تێکشکانی کەسیتی تاکی کورد ئەو کەلتورە خراپە بکات ، وە دژی ئەو پەروەردە بێت کە ئێستا زۆربەمانی گرتوتەوە  وەیان  روحێکی یاخی بوونی هەبێ لەبەرامبەر لاوازی سیستەمەکە لە شێوازی پەروەدەیی تاك بەتاکی ئێمە لەناو گشت کایەکانی ژیاندا و وە بتوانی هەوڵی داهاتوویەکی باشتر بدات لەناو روحی دەسەلاتە سیاسیەوە.

 هەرگیز هاونیشتمانی ئێمە بۆ جارێکیش ئەو پرسیارە ڕوایە  لە خۆی ناکات؟ تاکەی بەدوای فۆڕمێکی جیاوازتر دا ناگەرێ کە بتوانێت ، لەم مەرگدۆستی و دووڕوویە ڕزگاری بێت . ئەوەی لەناو هاونیشتمانی ئێمە ڕەگوڕیشەی قووڵی هەیە نەریتی رۆحی شەرانگێزی و دووڕوویی وڕیاکاریە لە بەرامبەر یەکتری، چونکە هەمیشە سیفاتی دووروویی لە پێشت واقیعەوە نمیاش دەکرێت بۆیە ئەو ترسە دەکوژیت لەوەی  کە کەسی بەرامبەر چ کاردانەوەیەکی دەبێت ،لەبەر ئەوە هەمیشە ژمارە کەسە دەمامکدارەکان لەناو کۆمەڵگای کوریدا زۆر زیاترن   لەو مرۆڤە واقیعو بێ دەمامکانەی کە تەنها ڕوویەکی ڕاستگویی خۆیان هەیە .  تەنانەت لەناو هێزە سیاسیەکاندا تا ئەندازەیەکی گەورە مرۆڤی گرگنو ڕیاکار ڕیز وپێگەیان بەهێزترە لە مرۆڤی سادە و خاوەن هەڵوێست.

زیادەڕۆیی نیە ئەگەر بڵێم ئێستاش کەلتوری بەعس لەناو بەشێکی زۆری هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان باڵا دەستە، وە توانویانە  لەڕێگای پرۆسەیەکی فکری قووڵەوە ئەو کەلتورە یان ئەو دیاردەیە بەشاراوەیی بەجێ بهێڵن ، بەتایبەتی لەناو کایەیی سیاسی ئێستای کوردستاندا، چیرۆکی جیاواز جیاواز دەبینن لە  بەشێکی زۆری ئەو خێڵ و گروپانەی کە پێشتر لەناو دەزگاکانی دوژمندا پەروەردە کراون ، ئێستا لە ناو بەشێكی دەزگاو هێزە سیاسیەکاندا دەسەڵاتیان هەیە، بە هەمان روحیەتی  کینەبازی وڕیاکاری هەڵسوکەوت دەکەن وە خۆیان بە میراتگیری نیشتمان و شوڕش و ڕاپەڕین دەزانن.

 لێکەوتەکانی ئەم جۆرە پەروەردەییە بەداخەوە  هاونیشتمانیەکی دووڕوو و   مەرگدۆستمان  بۆ بەرهەم دێنت، بەتایبەتی لە دوای ڕاپەڕینەوە ، بەشێکی زۆرمان بە کینەبازی و خۆپەرستیەوە خەریکن ، ئەم دیاردەیە هیچ پێویستی بە بەڵگە هێنانەوە ناکات . چونکە گرفتی ئێمە لەوەدایە بە هەر شێوەیەک نمایشی روحی مرۆڤدۆستی بکەین  ، مەحاڵە بتوانین دەمامکی شەڕەنگێزی خۆخۆری خۆمان بشارینەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن