بارانەكەی یەكشەممە و دووشەممە زۆر بەهێز دەبێت
12:33 - 25/04/2026
زەمەن – هەواڵ
دەقی راپۆرتی كەشناسی شارەزا ئاراس جەبار: حاڵەتی یەکشەمە و دووشەمە کەش وهەوایەکی جیاوازترمان هەیە بەراورد بەحاڵەتەکانی رابردوو ئەویش ئەوەیە بارانەکان کورت خایانتر ئەبن بەڵام زۆر بەهێز ئەبن ئەوەی کە زیاتر پێی ئەڵێن شەستە باران.
لەوانەیە لەهەندێ شوێن لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا تەنها یەک تاو یان دوو تاو باران ببارێت بەڵام لەو یەک دوو تاوە رێژەیەکی زۆر ئەبارێت لەوانەیە هەندێ شوێن هیچ بارانێکیش نەبینن ئەم حاڵەتە جیاوازترە هەم تاوە تەرزە و بارانەکان زۆر بەهێزترن وە هەورە بروسکەکان وە پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە لەمەودوا جیاوازی زۆرتر لەپلەی گەرمی هەوای رووی زەوی و چینە بەرزەکاندا دروست ئەبێت ئەمەش کاتێک هەوای سارد دائەبەزێت تەوژمی هاتنە خوارەوەی با لەهەورە کەڵەکانەوە کە بە عەرەبی پێ دەوترێت ریاح هابطة و بە ئینگلیزی Downburst بەهێزتر ئەبێت لەبەر ئەوەی جیاوازی زۆر لەچری دوو هەوا سارد و گەرمەکەدا ئەبێت کە ئەمە زۆرکات لەگەڵ بارانێکی زۆردا دێتە خوارەوە بە تەقینەوەی بارانیش ناسراوە ئەو دیاردەیە لە حالەتەکەی رانیە روویدا لەم کەش و هەوا شێدارەدا باران و تەرزەیەکی زۆر بەتوندی بەتەوژمەکەوە ئەکەوێت بەڵام لەکاتی هەوای وشکتردا زیاتر لە کەوتنی بایەکی بەهێزتر پێکدێت بارانەکەی هەندێ جار کەمترە وزیاتر ئەبێتە هۆی دروستبوونی گەردەلولی خۆڵبارینی چر زەرەرو زیانی زۆریشی لێدەکەوێتەوە بۆیە یەکشەم و دووشەم ئەو دیاردەیە زۆر ئەبێت هەم لەحالەتی بای بەهێز بەبارانی کەم و لەهەندێ شوێن بەباران و تەرزەی بەهێزەوە کورت بەزۆریش کاتێکی کەم دەخایەنن بەڵام لەو کاتە کەمەدا لەوانەیە زۆرترین زیانبگەیەنێ ...