ترەمپ: چیدی نەرمونیان نابم! سبەی دانوستان دەستپێدەكەینەوە
04:51 - 19/04/2026
زەمەن -هەواڵ
سبەی ئێوارە نوێنەرەکانم
لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان دەبن بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران." دەشڵێت،
چیدی کەسێکی نەرمونیان نابێت بەرامبەر ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا
لە ترووس سۆشیاڵ پۆستێکی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران تەقەی لە کەشتییەکان
لە تەنگەی هورمز کردووە، ئەوەشی بە "پێشێلی تەواوەتی ئاگربەست!"
ناوبردووە و دەشڵێت، زۆربەی ئەو کەشتییانەی کراونەتە ئامانج، فەرەنسی و بەریتانی
بوون.
ترەمپ هەر لەوبارەیەوە
پرسیاری کردووە، "ئەوە جوان نەبوو، وایە؟" پاش ئەو پرسیارەش نووسیویەتی،
"نوێنەرەکانم دەچنە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان. سبەینێ ئێوارە لەوێ دەبن
بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن."