22 جیهان

دۆخەکە ئاسای بووەوە ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەووە

02:31 - 25/04/2026

زەمەن - هەواڵ
 
گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران کە بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل لە 28ی شوباتی 2026، بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕاگیرابوو، دەستی پێکردەوە و یەکەم گەشتی بەرەو ئیستانبوڵ بوو.

بە پێی هەواڵێکی میدیای ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی، جارێکی دیکە دەستیان پێکردەوە.

هاوکات یەکەم گەشتی ئاسمانی ئێران بەرەو ئیستانبوڵ و دواتر بەرەو مەدینە و مەسقەت ئەنجام درا.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژانی داهاتوودا لە بارەی پلانەکانی گەشتکردن، زانیاری تەواو بڵاو دەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن