13 جیهان

بەپەلە.. لە ئەمریکاوە بۆ هاوڵاتیانی؛ وریای درۆن و موشەک بن

01:55 - 20/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: میلیشیا عێراقییەکانی هاوپەیمانی ئێران بەردەوامن لە پلاندانان بۆ هێرشی زیاتر دژی هاووڵاتیانی ئەمریکی و ئامانجە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

 دەشڵێت: هەندێک لایەنی پەیوەست بە حکومەتی عێراق بەردەوامن لە دابینکردنی چالاکانە ڕووپۆشی سیاسی و دارایی و ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەم گروپە میلیشیاییانە.

ئاسمانی عێراق کرایەوە و گەشتە بازرگانییە سنووردارەکانیش دەستیان پێکردەوە، هاوڵاتیانی ئەمریکی کە بیر لە گەشتە ئاسمانییەکان دەکەنەوە لە ڕێگەی عێراقەوە، پێویستە ئاگاداری مەترسی بەردەوامی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بن لە ئاسمانی عێراقدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن