تەنیا ٦ ڕۆژ ماوە؛ ئەوانەی لە «هەژماری من» تۆمار نەكراون مووچەكانیان ڕادەگیرێت
02:57 - 26/08/2026
زهمهن - ههواڵ
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی تیمی پڕۆژەکە، ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای مەرجێکی فەرمیی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دێت، کە تێیدا دیاری کراوە لە ١ی ئەیلوولەوە سیستەمی دابەشکردنی مووچە بە شێوازی نەختینە (کاش) بە تەواوی کۆتایی دێت. لەسەر ئەم بنەمایە، هەر مووچەخۆرێک پڕۆسەی تۆمارکردن یان وەرگرتنەوەی کارتی تەواو نەکردبێت، بە شێوازی دەستی مووچەی پێ نادرێت.
تیمی «هەژماری من» جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە (ئاب) وەک دواین وادە دانراوە و ئەمەش دوا ئاگادارکردنەوەیە بۆ سوودمەندان. هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە لە ئێستادا نزیکەی ١٣٠ هەزار مووچەخۆر ماون کارتەکانیان لە بانکەکان وەربگرنەوە.
سەبارەت بە ئاستی بەشداری لە پڕۆژەکەدا، ئامارە فەرمییەکانی تیمی «هەژماری من» دەریدەخەن کە تا ئەم ساتە ٩٧٪ی کۆی گشتیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکەدا تۆمار کراون.