بەپەلە… دارایی هەواڵی خۆشی لەسەر مووچەی مانگی (٨) بڵاوکردەوە
12:32 - 23/08/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کە ئابووری لیستی مووچەی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی تەمووزی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:
وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی تەمووزی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ( ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦ ) تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی تەمووزی ٢٠٢٦) ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦