10وتار

ئه‌گەرمان چاند، سەوز نەبوو!

8/26/2026 12:44:00 PM
د. دڵشاد عەبدولڕەحمان

مەزڵوم عەبدی دوێنێ بەوکەمەی بەدەستی هێنا ڕازی بوو!.

ئەی ئەگەر بارزانی،لەساڵی ١٩٧٤ ،بەو حوکمەزاتیە ڕازی دەبوو،کەنەشارەزاییانە،ناومان نابوو،کارتۆنی.ئەگەرتاڵەبانی بەوحوکمەزاتیە ی ناومان نابو راستەقینە،لەساڵی ١٩٨٥ڕازی دەبوو.

.ئەگەر ئەو دوو ئەگەرە، یەکێکیان بهاتنایەتەدی ئەوا،ئێستا کوردستان چۆن دەبوو؟گۆڕستانی شەهیدانمان،گەلێ چۆڵتر،ئەنفال وکیمیاباران،نەدەهاتنە ناو فەرهەنگی زمانی کوردی یەوە،لەحاڵەتی ڕازیبون بەوەی  ١٩٧٤، ڕاگواستنی دێهات وشریتی سنوری چۆڵ ،ئۆردوگای زۆرەملێ ،بوونیان نەدەبوو.

نەبەرزانیەکان بێسەروشوێن دەکران،نەکوردانی فەیلی توشی ئەومەرگەساتە دەهاتن.

تۆش،کەئەم کورتە دەردەدڵە،دەخوێنیتەوە، بیر لەخۆت بکەرەوە کەئەگەر،بارزانی وسەرکردایەتی ئەوکاتی کورد،یان دواتر تاڵەبانی ویەکێتی نیشتمانی کوردستان،ئەوحوکمەزاتیەیان ،قبوڵ کردایە،ڕەنگە ئێستا لەگەڵ براشەهیدەکەت،خوشکە ئەنفال کراوەکەت،دایک وباوکە شەهیدبوەکەی کیمیابارانت،ڕازونیازتان، لەگوندە جوان وئاوەدانەکەتان،لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات یان باکور،بگۆڕیایەتەوە!

مەزڵوم عەبدی و ئۆجەلان،زۆر باش دەرس وپەندیان لەهەڵەکانی ئێمەو خۆشیان وەرگرتوە،بائێمەی باشوری بەنوسین وقسەی توانج ئامێز هەستیان بریندارنەکەین،ئەوان زۆر باشتر لەئێمە دەزانن،چ دەکەن،باشتر لەئێمە،دۆخی ناوخۆوهێزو توانایان دەزانن،لەوەش گرنگتر نەئۆجەلان،نە عەبدی،لەپێگەی ئەوەدانین،خوێنی شەهیدانیان بۆبەرژەوەندی خۆیان یان حزبەکانیان بخەنەسەوداومعامەلەوە،هەر لەبەر ئەوەشە کورد لەباکوروڕۆژئاوا متمانەیان بەسەرکردەکانیان هەیە،باچاوەڕێبین،کاروانی دەسکەوتی مافی کورد لەباکوروڕۆژئاوا بەڕێگای مەدەنی، بەڵام بەقوربانیدان وخوێنی هەزاران شەهید.کەوتۆتە ڕێ، ئەمڕۆ یاسبەی هەردەگاتە جێ.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن